پارێزگارى هەولێر، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد
پارێزگارى هەولێر، سەردانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد
رۆژی چوارشەممە 2023.5.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى گەیاندنى پیرۆزبایی بە بۆنەى (62)ەمین ساڵیادى دامەزراندنیان، سەردانى مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتى مامۆستایانى کوردستانى کرد.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى گەیاندنى پەیامی پیرۆزبایی، هیوای سهركهوتن و پێشکەوتنی زیاترى بۆ یەکێتى مامۆستایانى کوردستان خواست و ڕۆڵ و ئەرکى مامۆستایانی لە خزمەتکردنى توێژى قوتابیان و کەرتى پەروەردە و خوێندن بەرزنرخاند.