پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ هاوسەرۆکانى شارەوانى جزیرێ كۆبووەوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ هاوسەرۆکانى شارەوانى جزیرێ كۆبووەوە

پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ هاوسەرۆکانى شارەوانى جزیرێ كۆبووەوە

ئەمڕۆ هەینی 2024.5.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شوان زراری، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و هێمن موراد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵی هەولێر و شاندى یاوەرى، سەردانی سەرۆکایەتى شارەوانى جزیرێی کرد و لە لایەن عبدالڕحیم دورمش و گودەر یەرباسان، هاوسەرۆکانی شارەوانی جزیرێ پێشوازى لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا، پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە بەڕێزان عبدالڕحیم دورمش و خاتوو گودەر یەرباسان کرد، بە بۆنەى سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان و دەست بەکاربوونییان وەک هاوسەرۆکانی شارەوانی جزیرێ و هیوای سەرکەوتنى لە ئەرك و كارەكانیان بۆ خواستن و ئومێدی خواست جزیرێ وەک شارێکی دیرۆکی هەمیشە لە گەشەسەندن دابێت، تەکیدی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هه‌ولێر تیشكی خسته‌سه‌ر ڕەوشی ئابووری و بەهێزکردنى پەیوەندییە بازرگانى و پیشەسازییەکان لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا، لەوبارەیەشەوە جەختی لەوەکردەوە لە چوارچێوەى ڕێکار و یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان، هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بە کۆمپانیا و بازرگانان و وەبەرهێنەران دەکرێت.

لەلایەن خۆیانەوە، هاوسەرۆکانى شارەوانى جزیرێ خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانى پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى نیشاندا و تەئکیدیان لە سەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کردەووە و ئامادەیی هەموو هەماهەنگیەکیان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر نیشاندا.

لە کۆتاییشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر، دیارى پارێزگا، پێشکەش بە هاوسەرۆکانى شارەوانى جزیرێ کرا و لەلایەن هاوسەرۆکانى شارەوانیش دیارى سەرۆکایەتى شارەوانى جزیرێ پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرا.