هەولێر ... چارەسەركردنی کێشە و کەموکوڕیی بیرەکانی ئاو
هەولێر ...
چارەسەركردنی کێشە و کەموکوڕیی بیرەکانی ئاو
لە چوارچێوەی كارەكانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکانى بیرەکانی ئاو و لە پێناو سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتییان و دابینکردنی ئاوی پاك و شیاوی خواردنەوە، لەلایەن تیمەكانی بەڕیوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەستكرا بە:-
1- پشکنینی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکەکانی ( زانکۆ ، حەسارۆك، شادی، بێتواتە، شارەوانی، مامۆستایان ) و دابینکردنی کلۆر و پشکنین و چارەسەرکردنی ئەو ئامێرانەی كە کێشەیان هەبوو .
2- چاککردنەوە و گواستنەوەی بۆڕی پۆلی ئەثیلین (125) ملم نزیك مزگەوتی شێخ ملا ڕەشید لە گەڕەکی تەیراوە .
3- چاککردنەوەی بۆڕی پلاستیك (3) ئینجی نزیك وەزارەتی ناوخۆ .
4- گۆڕینی قفڵی (6) ئینجی لە گەڕەکی هەولێری نوێ .
5- بڕینی یەك هاوبەشی نایاسایی لە گەڕەکی زانایان .
7- دەرهێنان و دانانەوەی تاخم بیری گوندی شێراوە بۆ گۆڕینی ماتۆڕ ، جۆری ماتۆڕ KW.22 .
8- دەرهێنان و دانانەوەی تاخم بیری گەڕەکی سەربەستی ژمارە (12) بۆ گۆڕینی پەمپ ، جۆری پەمپ SP 30-27 .
9- دەرهێنان و دانانەوەی تاخم بیری گەڕەکی سەربەستی ژمارە (22) بۆ گۆڕینی ماتۆڕ ، جۆری ماتۆڕ KW.30 .
10- دابەزاندنی ئاستی غەتاس بۆ قوڵی (3) بۆڕی بۆ بیرەکانی ، بەحرکە ژمارە (21+56) ، کانی قرژاڵە ژمارە (3+11) ، شاوێس ژمارە (15) .
11- دابەزاندنی ئاستی غەتاس بۆ قوڵی (5) بۆڕی بۆ بیری سەربەستی ژمارە (12) .
12- دەرهێنان و دانانەوەی تاخم بیری عینکاوە ژمارە (48) بۆ گۆڕینی ماتۆڕ ، جۆری ماتۆڕ KW.37 .
13- دەرهێنان و دانانەوەی تاخم بیری گردە ڕەشە ژمارە (2) بۆ گۆڕینی ماتۆڕ ، جۆری ماتۆڕ KW.37 , وە دابەزاندنی ئاستی غەتاسەکەی بۆ قوڵی (3) بۆڕی .
14- دەرهێنان و دانانەوەی تاخم بیری بەختیاری ژمارە (3) بۆ گۆڕینی پەپ و ماتۆڕ ، جۆری پەمپ ،SP 30-24 ، جۆری ماتۆڕ KW.22 , وە دابەزاندنی ئاستی غەتاسەکەی بۆ قوڵی (3) بۆڕی .
15- دەرهێنان و دانانەوەی تاخم بیری بەحرکە ژمارە (15) بۆ گۆڕینی پەمپ ، جۆری پەمپ SP 45-17 .
16- دابەزاندنی ئاستی غەتاس بۆ قوڵی (3) بۆڕی بۆ بیرەکانی ، عەینکاوە ژمارە (8)، بەحرکە ژمارە (24) ، شاوێس ژمارە (15) .
17- دابەزاندنی ئاستی غەتاس بۆ قوڵی (4) بۆڕی بۆ بیری ژمارە (1)ـی ناو گرتووخانەی ڕێگای گوێڕ .