لە هەولێر.. پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی کرایەوە

لە هەولێر.. پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی کرایەوە

لە هەولێر..
پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.10.19، بە ئامادەبوونى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا پەیمانگەی پیشەیی هەولێر خوێندنی ئینگلیزی لە گەڕەکی ڕووناکى شارى هەولێر کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیی و مامۆستایان ئامادەى بوون، دواى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى خوێندن و بەشەکانى پەیمانگاکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبای لەمامۆستایان و قوتابیانى، ئاماژەى بەوەدا کە کردنەوەى ئەم پەیمانگایە هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى زیاتر بەکەرتى پەروردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان و ئومێدى خواست پڕۆسەى خوێندن و پەروەردە بە هەوڵ و کۆششى مامۆستایانى بەڕێز سەرکەوتنى زیاتر و دەرەنجام و دەستکەوتى بەرزى زانست پتر بۆ قوتابیان و خوێندکاران بەدەستبهێنێ.