پارێزگارى هه‌ولێر و کونسوڵی بەریتانیا، سه‌ردانى قه‌ڵات و چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قه‌یسه‌رى هەولێر كرد

پارێزگارى هه‌ولێر و کونسوڵی بەریتانیا، سه‌ردانى قه‌ڵات و چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قه‌یسه‌رى هەولێر كرد

پارێزگارى هه‌ولێر و کونسوڵی بەریتانیا، سه‌ردانى قه‌ڵات و چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قه‌یسه‌رى هەولێر كرد

ئەمڕۆ یەکشه‌مه‌ 2024.2.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ سەر قه‌ڵاتى هه‌ولێر پێشوازی له‌ جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا، لە قاوەخانەى کولتووری مه‌چکۆ، پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی دەستەبەکاربوونى، پشتیوانی لە ئەرکە نوێیەکەی بۆ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر دووپاتکردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کۆنسڵخانە و باڵیۆزخانەى بەریتانیاى کرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها هیواى خواست کە بەڕێزیان هۆکارێک بێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە مێژووییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا.

پاشان پارێزگارى هه‌ولێر و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سەردانى چه‌ند شوێنێكى كولتوورى و مێژووییان لە نێو بازاڕ و قەیسەرى و کەبابخانەی یاسین و چایەخانەى مام خەلیل كرد و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، وێڕاى ئەوەى خۆشحاڵ خۆى به‌و ئارامى و ئاسایشى و ئازادییه‌ى له‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌راره‌ نیشاندا، لە خۆشەویستى بۆ قارەمانیەتى پێشمەرگە و کوردستان، جلى کوردى بۆ جەژنى نەورۆز بەدووریندا، تاوەکو بۆ جەژنى نەورۆز بەو جلەوە پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و کوردستانیان بکات.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر ئەوەى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان شوێن و جێگە و ماڵی هەمووانە و دەمانەوێت نێردە دبلۆماسیەکان و نوێنەرانى وڵاتان لەم شوێنانە پێشوازی بکەین و لە نزیکەوە تێکەڵ بە خەڵکى شارى هەولێر و کولتوور و مێژووی شارەکەمانبن.