پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان.. وەک قۆناغى یەکەم، ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی پرۆژەی "فلۆریا ستى"یان ڕادەستی هاووڵاتییان کرد

پارێزگارى هەولێر و  سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان.. وەک قۆناغى یەکەم، ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی پرۆژەی

پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان..
وەک قۆناغى یەکەم، ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی پرۆژەی "فلۆریا ستى"یان ڕادەستی هاووڵاتییان کرد

ئەمڕۆ یەكشەممە 2024.5.5، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونى قائیمقامى ناوەند و سەرۆکى یەکێتى وەربەرهێنەران و خاوەن و بەڕێوەبەرى کۆمپانیا و ژمارەیەکى تر لە پیاوانى کار، لە پرۆژەی "فلۆریا ستی" کە یەکێکە لە شارە گەورەکانى نیشتەجێبوون لە هەولێرى پایتەخت، لە ڕێورەسمێکدا، وەک قۆناغى یەکەم ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونى پڕۆژەکەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرد.

پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، دواى کردنەوەى یەکێک لە بیناکانى پڕۆژەکە و لە نزیکەوە بە سەرکردنەوەى چەند شوقەیەکى نیشتەجێبوون، دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار کۆمپانیاکە و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد، کە کارەکانیان زۆر بەخێرایی و بە کوالێتى باش جێبەجێکردووە.

جێگەى باسە، پڕۆژەی نیشتەجێبوونی فلۆریا سیتی لە هەولێر، لە چەندین شووقە و ڤێلا پێک هاتووە و کەوتووە سەر شەقامی سەرەکیی هەولێر- کۆیە، لە ساڵی 2010ـەوە بەهۆى بوونى کێشە کارکردن لە یەکە نیشتەجێبووەکانى ئەم پڕۆژەیە وەستاوبوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، توانرا کێشەکان چارەسەر بکرێت و ئەرکی تەواوکردنی پڕۆژەکەش بسپێردرێت بە کۆمپانیای "ساوس کوردستان گرووپ" کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییە.