پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێری کرد
2022.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەچوارچێوەی سەردانەکانی بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژن و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانییان بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەێوەبەری گشتی تەندروستی و عەمید دلێر نەجاڕ، بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێری کرد.
لەسەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، دەست خۆشی لەهێزەکانی ئاسایش و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ کرد کە وەک یەک تیم هاوکار و هەماهەنگی یەکتر بوونە و ماندوو نەناسانە بەئەرک و فەرمانەکان هەڵساون لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەولێری پایتەخت و سەرو ماڵ و گیانی هاوڵاتییان.