لە مەخموور.. بە زیاتر لە (3) ملیار دینار، دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت

لە مەخموور.. بە زیاتر لە (3) ملیار دینار، دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت


لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی مەخموور، لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى (3 ملیار و 315 ملیۆن و 879 هەزار دینار) دەست دەکرێت بە ئەنجامدانى 8 پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر