قهزای دهشتی ههولێر
قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر سەر بە پارێزگای هەولێرە و لە ناحیەکانی (دارەتوو ، قوشتەپە ، کەسنەزان ) پێکهاتووه ههروهها (3) گوندیش له خۆ دهگرێت ، ژمارەی دانیشتوانی (130548) کهسن
....
وەسفی گشتی قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر:
قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێروەکو گوندێكی سەرەكی لە سنووری پارێزگای هەولێر سەر بە ناحیەی عینكاوە بووە، لە سەردەمی خۆیدا لە بەر چڕۆ پڕی دانیشتوانەكەی دیارە لە دێر زەمانەوە خەریكی ئاژەڵداری وكشتوكاڵی بوون لە لایەن خاوەن مۆڵكەكانەوە توانیبوویان كەوا بە هۆی كارێزەوە ئاوێكی سازگار بۆ خۆیان دابین بكەن كە سەر چاوەكەی لە زورگەكانی كانی گەنی و پونگینە و بنەسڵاوەی گچكە كە ژمارەی دانیشتوانی (1000) هەزار كەس دەبوون چەند تیرەیەك لە خێڵی (بڵباس و نانەكەلی و مەنتك) لەو ناوچەیەدا ژیاون، تا ئێستا برەو بە ژیان و ئاوەدانی دەدن وەكو چۆن لە كاتی خۆیدا بەرگرییان لە خاك و نیشتمان كردبوو .
قەزای دەشتی هەولێر لە رووی جوگرافییەوە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر ، سەرەتای مێژووی دروست بوونی قەزای دەشتی هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ( 1987) كە لە لایەن رژێمی پێشوو كرایە كۆمەڵگەی زۆرە ملێ و زۆربەی خەڵكەكەی لە پاشماوەی ئەنفال و دەركراوەكانی گوندەكانی سنوور و ناوەندی پارێزگای كەركوك و هەولێر بوون كە نزیكەی ( 4000) چوار هەزار كەس دەبوون ، لە ساڵی (1997) بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ( بنەسڵاوە) ، دواتر سنورەكەی زیاتر فراوان بوو تا لە ساڵی ( 2002) كرا بە قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر و (3) سێ ناحیە ( دارەتوو ، كەسنەزان ، قوشتەپە ) لە خۆدەگرێت و رێژەی دانیشتوانی ئێستا نزیكەی ( 130548) كەس دەبن ، زۆربەی فەرمانگە حكومیەكان لە ناوەندی قەزا هەیە .
....
مێژووی قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر:
سەرەتایی مێژووی قەزای دەشتی هەولێر بۆ ساڵی (1987) دەگەرێتەوە، كە لە لایەن رژێمی پێشووی بەعس كرایە كۆمەڵگەی زۆرە ملێ و زۆربەی خەلكەكەی لە پاشماوەی ئەنفال و دەركراوەكانی گوندەكانی سنووری پارێزگای ( كەركوك ، هەولێر ) بوون كە نزیكەی ( 4000) خێزان دەبوو، لە دوای رووخانی رژێمی بەعس ئەم كۆمەڵگایە پەرەی پێدرا تا لە ساڵی 1997 بە بریاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بنەسڵاوە و دواتر سنورەكەی پتر فراوان بوو تا لە ساڵی 2002 بوو بە قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر و سێ ناحیەش لە خۆ دەگرێت ( دارەتوو ، كەسنەزان ، قوشتەپە ) .
دوو بۆچوون بۆ رەچەڵەكی ناوی بنەسڵاوە هەیە:
بۆ چوونی یەكەم : لە سەردەمی زۆر كۆندا واتە سەردەمی ئەكادەكانەوە بە دواوە ئەم گوندە خەلكەكەی لەسەر ئاینی كریستیانی بوون گەورەكەیان ناوی ( صلیوە) بووە ، پاش تەمەنێكی زۆر ئەو كەسایەتیە دەمرێت، پاشان كوڕەكەی جێگای دەگرێتەوە و خەلكانی دەوروبەر كە دوور دەبن لەو روداوە و ئاگادار نابن دەپرسن ، دوای مردنی ( صلیوە ) كێ كاروباری ئەو گوندەی گرتۆتە ئەستۆ و پیان دەڵین ( أبن صلیوە ) ئەو (أبن صلیوە) یە واتە كوڕی ( صلیوە) بە تێپەر بوونی كات بۆتە بنەسڵاوە .
بۆ چوونی دووەم : بە حوكمی ئەوەی ناوچەی بنەسڵاوە كە هەر دوو گوندی بنەسڵاوەی گەورە و بنەسڵاوەی بچووك دەگرێتەوە كارێز گەلێكی زۆری لێ هەبووە واتە سەر چاوەی ئاوی زۆر بووە . هەر چی كاروان رێگای كۆیە و ناوچەی خۆشناوەتیش بەو گوندە هاتوچۆیان كردوە ، لە كۆنیشدا بەم كارێزانە گوتراوە ( سەر ئاو ) هەر كاروانێك لە سەرەوە هاتووە گوتیتان با لادەین بۆ سەر ئاو ، ئەم ( سەر ئاوە ) بە درێژای كات و تێپەر بوونی كات بۆتە ( بنەسڵاوە ) ، خەڵكی ئەو گوندە كە نزیكەی (100) ماڵ دەبوون وەكو زۆربەی گوندەكانی دیكەی كوردستان بژێوی ژیانیان لە سەر كشتوكاڵ و ئاژەڵداری بووە تاكو ساڵی (1987) ، لە مانگی ( 11/ 1987) وەكو هەموو گوندەكانی كوردستان بەعسیەكان خاپوریان كردوو خەلكەكەشیان گواستەوە كۆمەڵگای بنەسڵاوە كە ئێستا بە ( قەزای دەشتی هەولێر ) ناسراوە و سەنتەری ئەو قەزایە ئێستا كەوتووتە ناو ماستەر پلانی شاری هەولێر .
وەسفی جوگرافیایی قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر :
قەزای دەشتی هەولێر دەكەویتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر كە نزیكەی ( 10) كیلۆ مەتر لە سەنتەری شار دوورە ، ناحیەی كەسنەزان دەكەوێتەوە باكوری سەر رێگای سەرەكی كۆیە وە ناحیەی دارەتوو دەكەوێتە باشوری و ناحیەی قوشتەپەش دەكەوێتە باشوری رۆژ ئاوای و هاوسنوورە لە گەڵ قەزاكانی ( كۆیە ، شەقڵاوە ، ناوەندی هەولێر ، مەخمور ، خەبات ) .
ـ ڕووبەری ناوەندی قەزای دەشتی هەولێر: 6 كم2 .
. وەسفی گشتی جوگرافیای زەویەكەی ( تۆپۆگرافیا ) ، رێژەی باران بارین ، ئاو وهەواكەی .
أ ـ وەسفی گشتی ناوچەكانی بەرزو نزمی زۆری تێدایە و بەردەلانە و زەوی كشتوكالی تێدایە بۆ چاندنی گەنم وجۆ بە ئاوی باران بەكاردێت .
ب ـ رێژەی باران بارین
سال | مانگی 10ـ 11 | مانگی 12ـ1 | مانگی 2ـ3 | مانگی 4ـ5 | كۆیگشتی |
2012ـ 2013 | 11,8ملمـ53,4 ملم | 100,6 ملم ـ183,5 ملم | 65,3 ملم ـ 15,5 ملم | 7,20ملمـ2,22ملم | 473 ملم |
2013ـ 2014 | نەباریە ـ16,5 ملم | 103,5 ملم ـ 74,5 ملم | 8,3 ملم ـ 88,3 ملم | 9,17ملم ـ..,1ملم | 310 ملم |
ج ـ ئاوو هەواكەی
1. زستانان سارد و باراناویە ، جار جار بەفری لێ دەبارێ .
2. هاوینان گەرم و ووشكە .
3. ماوەی بەهاری كەم وكورتە .
4. گەرم وتۆزاویە .
.....
باری ئابووری قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر:
باری ئابوری ( لە رووی مرۆیی ـ سامانی ئاژەڵی ، رووەكی ـ بەروبوومی كشتوكاڵی ـ سامانە سروشتیەكان )
أـ لە رووی مرۆیی :
لە ناوچەی دەشتی هەوڵیر بەشی زۆری خەریكی كاری كشتوكاڵی و ئاژەلدارین بەشێكی دیكەی كاری بازرگانی و بەشێكیش فەرمانبەرو موچە خۆرن .
ب ـ سامانی ئاژەڵی :
ژمارەی مەڕ : 43743
ژمارەی بزن : 18788
ژمارەی چێل : 900
ژمارەی گۆلك : 1324
د ـ بەرووبومی كشتوكاڵی :
1. گەنم
2. جۆ
3. گەنمە شامی
4. بەروبوومی سامانی ئاژەڵی
5. بەروبوومی میوە و سەوزەی جوتیاران
6. بەروبوومی هەنگ
ه ـ سامانە سروشتیەكان :
كانگای چەوولم.
.....
باری کۆمەڵایەتی قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر :
قەزای دەشتی هەولێر لە باری كۆمەڵایەتی و لە رووی ئایینیەوە زۆربەی زۆری دانیشتوانی موسڵمانن و چەندین مزگەوت و تەكیە لە ناو سنووری شارۆچكەكانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر هەیە ، هەروەها پیاوانی ئایینی ڕێزێگی تایبەتیان هەیە لە ناو خەڵكی ناوچەكە و بەشدارن لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەكی خەڵك ، خەڵكیش پابەندبوونێكی زۆر تووندیان بە ئایینی پێرۆزی ئیسلام هەیە .
رەگــــــەز ژمارەی كەس
ئافـــــرەت 47804
پیـــــــاو 47571
منـــــداڵ 35173
پرۆژە ئەنجام دراوەکان لە سنوری قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر
پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە بلۆك ( 14+19+24 ) و گەڕەكی قەندیل
دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی گوڵان
دروستكردنی شەقام لە نزیك قایمقامیەت
دروستكردنی شەقامێكی دوو سایدی لە گەڕەكی گوڵان لە گەڵ چەند شەقامێكی دیكە
دروستكردنی جوت سایدی بە درێژی 1220م لە گەڵ تۆڕی ئاوی خاوێن وڕووناكی
قیرتاو كردنی شەقامە ناوخۆییەكانی بنەسڵاوە
دروستكردنی شەقام لە بلۆك (21)
دروستكردنی شەقام لە بلۆك ( 10 +11+12)
ژمارەی گوندەكان و ژمارەی دانیشتوانی هەر گوندێك و ساڵی تێكدان و راگواستنی و ساڵی ئاوەدان كردنەوەی
(3) سێ گوند بە ناوی :
1. بنەسڵاوەی بچووك ، ژمارەی دانیشتوانی (130) كەسە .
2.كانی شیلانە ، ژمارەی دانیشتوانی (98) كەسە .
3.گەڕە سور ، ژمارەی دانیشتوانی ( 52) كەسە .
تێبینی : ئهو زانیاریانهی سهرهوه له لایهن قایمقامیەتی قەزای(بنەسڵاوە) وهرگیراوه ئێمه وهکو ستافی ماڵپهری پارێزگا رێکمان خستوهتهوه