باسرمه
ناحیهی باسرمه
جگه له سهنتهری ناحیه له (54) گوند پێکهاتووه و رێژهی دانیشتوانی (16114) کهسن
ناحیەی باسرمە لەساڵی (2007) كراوەتە ناحیە وە لە رووی ئیداری سەر بە ناحیەی هەریر بووە ،وە پاش ئەوەی كراوەتە ناحیە (54) گوندی سنووری ناحیەی هەریر پێوە گرێ دراوە ،وە (15)كم لە سەنتەری شەقڵاوە دوورە ،(59)كم لە پایتەخت دوورە، (58)كم لە قەزای سۆران دوورە ،وە (8)كم لە ناحیەی هەریر دوورە ،وە گوندە ناو دارەكانی (ماوەران ، سیساوە ، سەركەند خیلانی ،مامەجەلكە ،جەمەسۆر ، شێخ مەمودیان ).وە 50%خەلكی ناحیەكە مووچە خۆری دەولەتن ،وە پێك هاتەی دانیشتوانی پێك هاتووە لە هۆزەكانی (خۆشناو ، هەرووتی ، سورچی ، خەیلانی ، هەركی ) .
مێژووی ناحیهی باسرمه
لەساڵی (2007) باسرمە كە تەنها كۆمەلگا بووە كراوەتە ناحیە ،كە پێش تر سنووری ناحیەی هەریر بووە ،وەپێشتر ئەم كۆمەلگایە وەك كۆمەگایەكی زۆرەملێ دروست كراوە ، وە خەلكی گوندەكانی خۆشناوەتی و دۆڵی بالیسان و مێرگە سۆر و بالەكایەتی و گوندەكانی خیلانی وشەبەك لێ كۆكراوە تەوە دوای ئەوەی لە ناوچە رەسەنەكانیان كۆچ پێكراون وناوچەكانیان كاول كراون هەرچەندە زۆربەی خەلكەكە لە دوای سالی 1991كۆمەلگایە كەیان جێ هێشت و گەراونەوە زێدی خۆیان .وە ناوی باسرمە لە ناوی ئەوە گوندە وەرگیراوە كە ئێستا (1)كم لە سەنتەری ناحیەكە دوورە ،زۆربەی كۆمەلگاكە لەسەر عەقاری ئەم گوندە دروست كراوە بۆیە ناوەكەشی لەمە وەرگیراوە ،بەڵام ناوەكە تاكو ئێستا دیار نی یە لە چی وەرگیراوە .وەلەساڵی 1988سەرجەم ئەو گوندانە كە ئێستا سەر بە باسرمەن لەلایەن حكومەتی عێراقی ئەو كات تێكدارن و خەلكەكە لە باسرمە نیشتە جێ كراون و بەشێوەیەكی گشتی گوندەكانی سنووری ناحیە بەردەوام حەشارگەی پێشمەرگەبوونە لە سەدەمی شۆرشی ئەیلول و چەند گوندێكی هەیە چەند جار كاول كراون وەكو گوندەكانی (باویان ، خەتبیان ، شێراوە ، كونە قیر ، قادیانە ، قەسرۆكە ، میرۆستمە ، مامەجلكە ،گەرەوانی سەروو ،گەرەوانی خواروو ، قاسمیە ، باشووری سەروو ،باشوری خواروو ،سیساوە ،فاتاوە ،شێخ مەمودیان ،سەركەند خیلانی ،رەزگە دیوین ،گراو ،بابە جیسك ، ماوەران )لە نێوان سالانی 1958تاكو 1980 . لە سالی (1950)پاشای عێراق (فەیسەلی دووەم )سەردانی ئەو ناوچەی كردووە ،وەهاتوتە گوندی( باویان و مۆتراوە ) وەلەسالی (1961)فرۆكەی جەنگی عێراق بۆردوومانی گوندی (سیساوە)یان كردوه دوومنداڵ بوونەته قوربانی .
هەلكەوتەی جوگرافی ناحیهی باسرمه
لە لای باشور هاوسنوورە لەگەڵ سەنتەری قەزای شەقڵاوە و ناحیەی پیرمام ،لە رۆژ هەڵات هاوسنوورە لەگەڵ ناحیەی هیران و بالیسان وە رۆژ ئاواوباكوری هاسنوورە لەگەڵ ناحیەی هەریر .
باسرمە بەشێكە لە دەشتی هەریر كە دەشتێكی پان و راستە لە هەندێك شوێن لە سنووری گوندەكانی (شێخ مەمودیان ، سیساوە ، شیناوە ،باویان ، فاتاوە ،باسرمەی كۆن ،باشور ،ئاری سیرەك ، قاسمیە ) دەشتێكی راستە ،بەڵام لەسنووری گوندەكانی خەیلانیان زیاتر تێكەڵە لە زوورگ و دەشتایی لەگەڵ بوونی چەند بەرزایەك كە بەرزیان ناگاتە (500)م وە باسرمە كەوتۆتە دامێنی چیای بەنی هەریر كە بەرزیەكەی (500)م2 لەلای باكوری رۆژهەلات وە لەلای رۆژهەلات چیای زەردكان و شەكرۆك هەلكەوتوون .
ئەمەش چەند زانیاریەكە لە بارەی ناحیەی باسرمە :.
*بەرزی سەنتەری ناحیەی لەئاستی رووی دەریا 671م
*رووبەری سەرجەمی ناحیەی باسرمە 127818 دۆنم
*رووبەری شیاو بۆ كشتوكاڵ 353 دۆنم
*رووبەری نەشیاو 77868 دۆنم
*رووبەری زەوی بەراو 3582/دۆنم
*رووبەری زەوی دێمەكار 48092 دۆنم
*رێژەی باران بارین ساڵانە 500ملم
وەبەشێوەیەكی گشتی ئاووهەواكەی لە زستان ساردوو ووشكە پلەكانی گەرمی دەگاتە (5)پلەی سەدی وەلە هاوین گەرمە وە پلەی گەرما دەگاتە (42)پلەی سەدی .
پرۆژەی ستراتیژی(تونێلی میراوە )
باری ئابوری ناحیهی باسرمه
لەرووی مرۆیی:
لەم رووە تارادەیەك باش بووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێش 2003 ،وەسنووری ناحیەكەتوانایەكی مرۆیی زۆری لێ بەرجەستە دەبێت ئەگەر بێتو تەواو كاری واتا (تكامل )ی ئابوری هەبێت چونكە لە 60% ی دانیشتوانی ناحیەكە لە خوار (45) سالین وە رێژەی خوێندەواری وهەلگرانی بروانامەی خوێندن لەسەرجەم بوارەكان لە بەرزبوونەوەدایە .وەرێژەی نێر زۆرترلەمێ وە ئەم توانا مرۆیە تەنها لەرووی كشتوكاڵی وئاژەڵداری زۆر سوودی لێ وەرگیراوە
سامانی ئاژەڵی :.
سامانی ئاژەڵی لەم سنوورە زۆرەبایەخدارە بەتایبەتی سامانی ئاژەڵی رەشە ولاخ وە تارادەیەكی زۆر بەژدارە لە بەرز كردنی داهاتی تاكە كەسی وە زۆربە گوندنیشنەكان خەریكی بەخێو كردنی ئاژەڵن وەبە گوێرەی دواین ئامار ژمارەی ئاژەڵ دەگاتە (70,000) سەر مەرو بزن وچێلە .
لەرووی رووەكی :.
لەم رووە رەوشی سنووری ناحیەكە گرنگی خۆی هەیە چونكە زۆربەی سنووری ناحیەكە لە دەشتایی و زورگ پێك هاتووە هەر چەند لەم (10)ساڵەیی دوایی بەهۆی ووشكە ساڵی ئەم سامانە رووی لەكزی كردووە ،وە كاریگەری نێگەتیڤی هەبووە لەسەر سامانی ئاژەلی بەڵام لەهەمان كات گرنگی زۆری لایەنی پەیوەنداری پێوەنەدراوە وە تا رادەیەكی زۆر فراوان بوونی حەرەمی گوندەكان كاریگەری خراپی هەبووە لەسەر سامانی رووەكی .
بەرووبومی كشتوكاڵی :.
ناوچەكە لەرووبەربومی كشتوكاڵی زۆر دەولەمەندە بەتایبەتی بەروبومی دێمەكار وەكو (گەنم ،جۆ، نیسك ،نۆنك ،ماش، گندۆرە ، ترێ، تەرۆزی ،باوی ، قەزوان )وەرێژەی هەرە زۆری دانیشتوان پێی یەوە خەریكن وە بەژداریەكی زۆر بەبهای هەیە لەبەرز كردنی داهاتی تاكەكەسی لەم سنوورە وەبەرهەمی كشتوكاڵی بەراو تارادەیەكی زۆر بوونی هەیە وەكو (ترێ ،هەنجیر ،خۆخ ،سێو ،هەرمێ ،شفتی ،)بەڵام لەبەر ووشكە ساڵی ئەم جۆرە بەرهەمانە لە ژمارەیەك گوندبوونی هەیە كە كانیاوەكانیان ووشك نەبووە وەكو (سیساوە، شیناوە ، فاتاوە ،مامەجەلكە ،ماوەران ، شێخ مەمودیان ،باشوور ).
لەرووی سامانە سروشتیەكان :.
بەشێوەیەكی گشتی تەنها (نەوت )كاری لەسەر كراوە وەلەرووی وەبەرهێنان چاوی زۆر لەسەرهەیە بەشێوەیەك ئێستا چەند كۆمپانیایەك لەم سنوورە خەریكی كاری دۆزینەوە نەوتن و دەستیان كردوە بەلێدانی بیر ،وەئاوی سەرزەویش زۆرەلەبەر رادەی زۆری باران بارین بەڵام بەشێوەیەكی زانستی بەكار نەبراوە وپرۆژەی ئاودێریی بۆ نەكراوە ،تەنها بەنداوی (رەزگەدیوین )كەئێستا لە ژێر دروست كردن دایە ،هەروەها لەسنوری گوندی (شێخ مەمودیان ) كانگای چیمەنتۆ هەیە بەڵام تاكو ئێستا سوودی لێ وەرنەگیراوە كە زۆر دەولەمەندە .
باری كۆمەلایەتی ناحیهی باسرمه :.
لەرووی ئایینی :.
100% دانیشتوانی ناحیەكە موسلما نن وەپەیوەست بوون بەئایین زۆر بەهێزە وە كاری لەسەر هەموو لایەنەكانی ژیان خەلك هەیە ،بەگوێرەی سەر ژمێری كەلەسالی (2010) ژمارەی دانیشتوان بەم شێوەیە
(نێر8127، مێ 7987،خێزان 3036)}لەم 9904 لەسەرووی تەمەنی (18)سالیەوەن .
پرۆژە ستراتیژیەكان
جووت سایدی كۆرێ – باسرمە - قەندیل .
بەنداوی رەزگەدیوین
سەرجەم سنووری ناحیەكە بەگوندكانیشەوە خزمەتگوزاری ئاو،كارەبا، رێگاوبان هەیە هەرچەند كوالیتی ئاو وئاستی پرۆژەكانی رێگا زۆر بەرز نین بەڵام ئەو رێگایانەی كەشادەمارن بەدەیل درسینگ كراون وەكو رێگای (كاوانیان ،سەركەند ،جەمەسۆر ،باسرمە )وەرێگای (مامەجەلكە ، قادیانە ،خەتیبیان ،كونەقیر ،باسرمە وەلەسەنتەری ناحیە(4)قوتابخانە بەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندن بۆ كوران وكچان هەیە لەگەڵ باخچەیەكی ساویان ،وەلەگشت گوندەكان قەتابخانەی بنەرەتی هەیە ،÷وەسەبارەت بەخزمەتگوزاری تەندروستی لەسەنتەری ناحیەی باسرمە بنكەیەكی تەندروستی هەیە بەئاستێكی كەمێك باش وە (2)پزیشك لێ یە كە ئافرەتن لەگەڵ بەشەكانی كوتان وتاقیگە ،وە لەگوندەكانی (مامەجەلكە ،سیساوە ،سەركەندخیلانی ، جەمەسۆر)بنكەتەندروستی هەیە كەیاریدەدەری پزیشكی بەرێوەبەردەبن.