پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی یونیسێف كرد

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی یونیسێف كرد

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی یونیسێف كرد

ئه‌مڕۆ 15-8-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی یونیسێف كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ مادس ئۆین به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌ مه‌یدانییه‌كانی رێکخرای یونیسێف و به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت و شاندی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ناز جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری (EJCC)ـی پارێزگای هه‌ولێر و یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئاماده‌یبوون، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندەکە، جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ كاركردنی پارێزگای هه‌ولێر و رێكخراوی یونیسێف كرایه‌وه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر كار و چالاكییه‌كانی یونیسێفی له‌ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند و پێی راگه‌یاندن، له‌ پێناو سه‌رخستنی كارو پڕۆژه‌كانی یونیسێف، ده‌رگای ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كراوه‌ن.

بره‌ودان به‌ پرسه‌كانی منداڵ و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و پڕۆژه‌كانی ئاو و ژینگه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون، داواشكرا یونیسێف به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌كانیان له‌مپێناوه‌ فراوانتر بكه‌ن.

هاتنی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ و پەنابەر بەهۆی مەترسییەکانی تیرۆر و داعش و حه‌واندنه‌وه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان و هەولێر، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو و لەمبارەیەوە ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر بۆ خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران
كرا.

تیشكیش خرایه‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئارامی و ئه‌منییەتی پارێزگای هه‌ولێر و کە بەمهۆیانەوە زۆربەی كۆبوونه‌وه‌ گرنگەکانی یونیسێف و ته‌واوی رێكخراوه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چن.