رزگاری
ناحیهی رزگاری سهر بهقهزای خهباته و له 15 گوند پێك هاتوه رێژهی دانیشتوانی 24000 كهسن
مێژوی ناحیەی رزگاری:
لەنێوان ساڵانی ( 1987 _ 1988 ) لە ئەنجامی تێكدانی گوندەكانی كوردستان لە لایەن رژێمی بەعسەوە راگوێزراوه بۆ سنوری گوندی تۆبزاوە، وە لەسالی 1991 لە راپەرینە مەزنەكەی( بەهاری 11 ئازار )خەلكی ئەم گوندە جوامێرانە دەست لە سەر پێ توانیان شەری بوێرانە و دەست بە یەخە بن دژ بە پاشماوەكانی رژێمی بەعس كە پێك هاتوو بوون لە بنكەی ئەمن و داموو دەزگاكانی رژێمی ئەوكاتی لەم كۆمەلگەیە كه توانیان لە ماوەی ( 3 )كات ژمێر بەهاوكاری جەماوەری رق ئەستووری ئەم كۆمەلگەیە هەموویان بە سزای شورش و گەل گەیاندن واتە رزگار كرا ، بۆیە ناوی لێنرا ( ناحیەی رزگاری).
بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە( 2371 )لەبەرواری 11/10/2004 بریار درا بە كردنەوەی ناحیەی رزگاری سەربە قەزای خەبات وە ناوەندەكەی لە كۆِمەلگای ( تۆبزاوە )دەبێت، وە سنوری ناحیەكە پێك هاتووە لە چوار كۆمەلگاو و پانزە گوند وە زووربەی دانیشتووانی ناحیەكە لەكۆمەلگای تۆبزاوە نیشتەجێن كە نزیكەی ( 24000)كەس، وەمێژووی دروست بونی ئەم كۆمەلگایە دەگەرێتەوە بۆسالی ( 1987 )كەوا رژێمی ئەوكاتە لە نزیك گوندی ( تۆبزاوە )ئەم كۆمەلگایەی دامەزراند وە بەناوی ئەو گوندە ناوی نا كەلە شالاوی تێك دانوو راگێزرانی خەلكی دەفەری سیدەكان و قەلادزێ وخەلكی دەڤەری مخمور وكەندێناوە و هەندی لە خەلكی سنووری شوان سەر بە پارێزگای كەركوك راگوێزی ئەم كۆمەلگایە زورە ملێیانە كران .
گوندی تۆبزاوه
لە رابردوو ئەم شوێنەی ئێستا گوندی ( تۆبزاوە )لەسەر بنیات نراوە ( كۆنە هەوار )بووە بەلام نازانرێت مێژووەكەی بۆ كەی دەگەرێتەوە ،بەلام ئاوەدان كردنەوەی ئەم گوندە دەگەرێتەوە بۆ سالی ( 1945 ) لە لایەن خاوەن موولكی ئەم ناوچەیە ، ئەویش لە لایەن كوچی چەند بنە مالێكی دەشتی هەولێر و گوندی گرد مەلاوە بۆ كاولە تۆبزاوە كە هۆ كاری ئەم كۆچەش خراپی باری ئابووری بووە .دیارە پێش دروست كردنی خانوو بۆ ماوەی سالێك لەئەم كۆنە هەوارە ژیانیان گوزەراندووە لە حەسار و ژێر رەش مال ، پاشان دەستیان كردووە بخانوو دروست كردن رووبەری گشتی زەوی كشتووكالی گوندی توبزاوە(7913 ) دونم وە شوێنی هەلكەوتەی جوگرافی ئەم گوندە كەوتووتە نێوان رێگای سەرەركی ( هەولێر _موصل )واتە رۆژ هەلاتی زێی گەورە.
ناوی گوندی تۆ بزاوە لە چی یەوە هاتووە
چونكە نزیكە لە سەرچاوەی ئاوی زێی گەورە كە لە ووشەی عەرەبی ( زاب )ەوە هاتووە بەهۆی ئەوەی دانیشتوانی ئەم گوندە بە ئەستەم ئاویان دەست دەكەوت كە بیری بەدەستی خۆ یان لێیان داوە ئاوی كەم بووە بەشی هەموو خەلكی نەكردووە ، واتە بە گوبزی ئاویان بە دەست كەوو تووە.
رووبەری سنووری ناحیەی رزگاری:
رووبەری تەواوی سنووری ناحیەی رزگاری پێك هاتووە لە ( 91950 )نۆ هەت و یەك هەزار و نۆ سەدوو پەنجا دۆنم زەوی بە پێك هاتەی چوار كۆمەلگا و پانزدە گوند ،ئەم رووبەرەش دەكاتە ( 229,870,500 )مەتر دووجا واتە ( 230 ) كیلۆمەتر دووجا ، وە بەشێك لەم رووبەرە كراوەتە ( شوێنی نیشتە جێ بوون )بۆ كۆمەلگاكان و حرەمی گوندەكان ، وە بەشەكەی تر بەكاردەهێنرێت بۆ مەبەستی كشتوكالی بەتایبەتی ( گەنم ، وجۆ )وە بەرهەمەكانی تری كشتووكالی.
جوگرافیای ناحیهی رزگاری
لەباكوری كەوتووتە نێوان بەری گوندی كاینج و گوندی ئاغولان.
لەباشووری كەوتووتە بەری گوندی چالوكی گەورە.
لەرۆژ هەلات لە بەری گوندی جدیدە زاب.
لە رۆژ ئاواش لە بەری گوندی گردەرەشە زاب.
رووبەری زەوی ناحیەی رزگاری:
شوێن | رووبهری زهوی |
تۆبزاوه | 7913دۆنم |
جدیدەزاب | 8052 دۆنم |
كانی قرژالە | 9037 دۆنم |
سێبیران | 22200 دۆنم |
گردەرەشە | 5434 دۆنم |
چالوكی بچوك | 9305 دۆنم |
چالوكی گەورە | 8738 دۆنم |
كەورەبەن | 8146 دۆنم |
ساتوور | 9344 دۆنم |
قەریتاغ | 3778 دۆنم |
پرۆژەكانی سالی ( 2011 ) لە ناحیەی رزگاری
1. پرۆژەی دروست كردنی شەقامە ناوخۆیەكان لە سەنتەری ناحیەی(قۆناغی سێیەم) بەگوژمەی ( 425,000,000 ) دینار.
2. پرۆژەی دروست كردنی ئاوەرۆی لولەی لەگەرەكی شەهیدان و گەرەكی زاگرۆس لە سەنتەری ناحیە بە گوژمەی ( 392,000,000 ) ملیون دینار.
3. پرۆژەی دروست كردنی تۆری دابەش كردنی ئاو لە گوندی چالوكی بچوك لە گەل گوندی چالوكی گەورە بەگوژمەی ( 250,000,000 ) ملیون دینار.
4. پرۆژەی دروست كردنی ئاوەرۆی لوولەی لە كۆمەلگای كانی قرژالە بە گوژمەی ( 175,000,000 )دینار.
5.پرۆژەی دروست كردنی رێگای گوندی گردەرەشە زاب بەگوژمەی (100,000,000)دینار.