هەولێر: دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سەنتەری پەرستیاری و مامانی ئامادەباشی بۆ حاڵەتی لەناکاو

هەولێر: دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سەنتەری پەرستیاری و مامانی ئامادەباشی بۆ حاڵەتی لەناکاو

هەولێر: دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سەنتەری پەرستیاری و مامانی ئامادەباشی بۆ حاڵەتی لەناکاو

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، بە ئامادەبوونی قائیمقامی ناوەندو بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو بەرێوەبەری بەرنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێرو نوێنەرانی رێکخراوە بیانییەکان؛ لە رێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی سەنتەری پەرەسەندنی پەرستیاری و مامانی ئامادەباشی بۆ حاڵەتی لە ناکاو لە کۆمەڵگەی بەحرکە دانا، کە بۆ یەکەمین جارە لەعیراق پڕۆژەی لەوشێوەیە ئەنجام دەدرێ،….
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا بەهای مرۆیی ئەو سەنتەرەی خستە روو، کە چەشنی ناوەندێکی تەندورستی و فێرکاری رۆڵی پێشەنگایەتی دەبینێ لە بە هاناوەهاتن و پرۆسەی چارەسەریکردن، ئەویش لە بوارێکی هەستیاری وەك پەرستیاری و مامانیدا…
شایەنی ئاماژە بۆکردنە ئەم سەنتەرە جگە لەوەی دەبێتە ناوەندێکی ڤێرکاری بەردەوامی دەرچوانی بەشە تەندورستییەکان هاوکات پاڵپشتی راستەوخۆیە بۆ جیگیرکردن و چاودێریکردنی دۆخی تەندورستی هاوڵاتیان هاوکات ئامادەباشی بۆ بارودۆخی لەناکاو دەکات و بە رێگەی فریاگوزاری کۆنترۆلی دۆخە سەختەکانی هاوڵاتیان دەکات.
ئەم پڕۆژەیە وەک قۆناغی یەکەم دوو ملیۆن دۆلاری لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆکار بەپشتیوانی دارایی LDS بۆ دابینکراوە .
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بەردی بناغەی سەنتەرەکە لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە دانرا…