خەڵاتی ڕێزلێنانی ژینگەیی بە ٢٣ قوتابخانە بەخشرا
خەڵاتی ڕێزلێنانی ژینگەیی بە ٢٣ قوتابخانە بەخشرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥-١-٢٠٢٣ بهئامادەبوونی بهرێز دكتۆر ( كارزان كریم ) راوێژكاری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و مامۆستا ( لقمان سعید صدیق ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا (دلێر عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و مامۆستا احمد گهرمیانی سهرۆكی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان و چەندین بەڕێوەبەرایەتی حکومی و رێکخراوەکان لەپای پاک ڕاگرتنی قوتابخانە و پابەند بوونیان بە پاراستنی ژینگەی قوتابخانە خەڵاتی ڕێزلینان کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی ئامادەکرابوو قوتابخانەکان بەخشرا وەک باشترین قوتابخانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر کە پابەند بوون بە پاراستنی ژینگەی قوتابخانەکانیان و ڕازاندنەوەی قوتابخانەکانیان و کەشێکی لەبار بۆ قوتابیان و خوێندن.