ههولێر..پاركی شار نووژهندهكرێتهوه
بەڕێوەبەری ئەندازەی باخچە و پارکەکانی هەولێر رایگەیاند، بڕیارە پارکی شار کە دەکەوێتە سەنتەری پارێزگای هەولێر، نۆژەن بکرێتەوە، بۆیە بۆ ماوەی دوو مانگ دادەخرێت تا نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەبێت.
رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازهی پارك و باخچهكانی هەولێر لهمبارهیهوه گوتی، بڕیار دراوە پارکی شار کە دەکەوێتە ناو سەنتەری پارێزگای هەولێر و تەنیشت قەڵا، نۆژەن بکرێتەوە، کە لە ئەمڕۆوە دەست بە نۆژەنکردنەوە دەکرێت و بۆ ماوەی دوو مانگ پارکەکە دادەخرێت، بۆ ئەوەی خەڵک نەچێتە ناو پارکەکە و تیمەکان کاری نۆژەنکردنەوەی خۆیان بکەن.
ههروهها گوتیشی، هەموو پارکێک پێویستی بەوە هەیە 10 ساڵ جارێک نۆژەن بکرێتەوە، بە تایبەت پارکی شار کە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، کە نۆژەنکردنەوەکەش بە شێوەیەکی سەردەمیانە دەبێت و ئەو شوێنانەی تێکچوون نۆژەن دەکرێنەوە و جوانکاریش دەکرێت، بۆیە بە شێوەیەکی زۆر سەردەمیانە و رێکوپێک ئەو پارکە نۆژەن دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیان.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، کاتە یاساییەکەی سێ مانگ دانراوە بۆ نۆژەنکردنەوە، بەڵام بە دوو مانگ تەواو دەکرێت و بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.