پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندیکى بالاى کۆمکاری زیندانیە سیاسییەکانی کوردستان کرد
ئەمرۆ یەکشەممە 2023.2.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیکرد لە شاندێکى دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانیە سیاسییەکانی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە سەرۆک و دەستەی کارگێڕی کۆمکار.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ و بە دواداچوون بۆ داکۆکی کردن لە ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر هەموارکردنەوەى یاساى زیندانییە سیاسیەکان بۆ پێویستى و چارەسەرى ئەو گرفت و کێشانەى کە هەن، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، دڵنیایی کردنەوە وەک پارێزگاى هەولێر هەرچی لە توانادایە بۆ ئاسانکارى و هاریکارى و پالپشتى زیندانیانی سیاسی کوردستان بەبێ درێغیکردن جێبەجێى دەکەین.
لە لایەن خۆیانەوە شاندى میوان سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ ئەو دەرفەت و دیدارە و جەختیان لە برەودانى زیاتر بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پاریزگاى هەولێر کردەوە.