لە سەر بودجەی پاریزگای هەولێر.. نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی بەردەوامە
لە سەر بودجەی پاریزگای هەولێر..
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی بەردەوامە
بەگوژمەی (پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پاریزگای هەولێر، کارەکردن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە.
کارکردن ناوەستێت و بەشێکی زۆری لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ ئەوەی بازاڕەکە لە نزیکترین کاتدا نۆژەن بکرێتەوە و بە ڕووی هاوڵاتییان بکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان بکەنەوە.