پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد


ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.26، ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە جێگرانی پارێزگاری هەولێر و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەی بوون، باس لە پلان و بەرنامەی کاری پارێزگاى هەولێر کرا لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو شوێنانەی کە لە ئەولەویەتدان و کەمترین دەستی خزمەتگوزاریان پێگەیشتووە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگاى هەولێر تەواوی هەوڵەکانی خۆمان خستۆتەگەڕ لە پێناوی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و دانیشتوانی شارى هەولێر".

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و پارێزگای هەولێر کرایەوە و هەردوولا ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکى یەکتریان نیشاندا لە پێناو خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان و هاوشاریانی سنووری پارێزگای هەولێر.