بەڕێوەبەرى نوێى ئاسایشى هەولێر دەستبە کاربوو

بەڕێوەبەرى نوێى ئاسایشى هەولێر دەستبە کاربوو

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2023.3.9، بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى ئاسایش و نوێنەرى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، لە ڕێورەسمیکدا، لیوا بارزان هادى قەساب، لە شوێنى لیوا تاریق نوری، وەک بەرێوەبەرى ئاسایشى هەولێر دەستبە کاربوو و عقید كاروان حسێن، یش وەک جێگرى بەرێوەبەرى ئاسایشى هەولێر دەستبە کاربوو.

له‌ مەراسیمەکەدا، وێڕاى سوپاسگوزارى بەڕێوەبەرى پێشووى ئاسایشى هەولێر، ڕۆڵى دیارى لە پاراستنى ئارامى و ئاسایشى هەولێر و ماندووبوون و دڵسۆزى لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانى بەرز نرخێندرا و هیواى سەرکەوتنیان لە کارى داهاتووى بۆ خواست، هەروەها پیرۆزبایى لە بەڕێوەبەر و جێگرى بەرێوەبەرى نوێى ئاسایشى هەولێر کرا و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکیان بۆ سەرکەوتنیان لە کارەکەیان دووپاتکرایەوە.