لەسەر ئەركی پارێزگاری هەولێر هەردوو كتێبی ” وێنەو یادگاری هەولێر و وێنە و یادگاری وەرزشوانانی هەولێر” بڵاوکرایەوە ….

ئێوارەی پێنجشەممە 27-7-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمێكدا کە لە هۆڵی مامۆستا شێخ عەزیز بەرزنجی ” لە باغی شار سەنتەری خانەنشینانی هەولێر بەرێوەچوو….
لەسەر ئەرکی پارێزگاری هەولێر هەردوو کتێبی وێنەی و یادگاری هەولێر وێنەو یادگاری وەرزشوانانی هەولێر بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا….
ئەم کۆمەڵە وێنانە بەشێک بوون لە دیمەنی کۆن و مێژوویی شوێنە جیاجیاکان و شەقام و کۆڵانەکانی شاری هەولێرو ئەو یاریزانانەی رۆژگارێك خزمەتی بزاڤی وەرزشی هەولێریان کردووە …
شایەنی باسە سەرجەم وێنەکان لەلایەن وێنەگر عەریف خدر خاوەنی یەکەمین ستۆدیۆی وێنەگری لە هەولێر و کوڕەکەی نەبیل عەریف خدر لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو تاوەکو سالانی نەوەدەکانی هەمان سەدە گیراون و وەك ئەرشیفێکی بەنرخ پارێزراون …
لە پێناو پاراستن و نەفەوتانیان پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ئەرکی چاپکردنی لە ئەستۆ گرت ….