هەولێر.. کردنەوەی مزگەوتی رفاعی لەگەڕەکی نیشتیمان
هەولێر..
کردنەوەی مزگەوتی رفاعی لەگەڕەکی نیشتیمان
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.1.11، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی، لە ڕێورەسمێکدا، مزگەوتى رفاعی لەگەڕەکى نیشتیمانی شاری هەولێر کرایەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی کردنەوەی مزگەوتەكەیان لە دانیشتووانی گەڕەكەكە کرد و جەختیان لەوەکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دابینکردنی زەویی شایستە و پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکارییەک، مزگەوت لە شوێنە پێویستەکان دەکاتەوە.