هەولێر … بەرێوە چوونی یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر
هەولێر …
بەرێوە چوونی یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر
سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی 27.12.2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر خەڵاتی بەسەر پالەوان و براوەکانی مەراسۆنی نێودەولەتی هەولێر دابەشکرد، لە بەردەم پاركی سامی عەبدولرەحمان، لەژێر دروشمی هەناسەیەکی پاک، ڕاکردنێکی تەندروست، ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوە چوو.
لەم مەراسۆنەدا سەدان وەرزشوان و ئارەزوومەند نێوخۆی و بیانی، لە هەردوو رەگەز بەشدار بوون .
مەبەست لە ڕاکردنەکە هۆشیاری هاوڵاتیانە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر،
بەشداربووانی ئەم مەراسۆنە لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق، ئوردن و سووریا لەگەڵ ژمارەیەكی ئێجگار زۆری یاریزانانی نێوخۆیی لە خۆی گرتبوو ..
رێزبەندی براوەکان بەم شێوەیە بوو، لەسەر ئاستی پیاوان:
جلیل ناسری
حوسێن عیسام
حوسین کیانی
رەڤین مەحمود
جوری کەیفس
هاوکات لەسەر ئاستی ئافرەتان
فەوزیە بەهرام
کەسەر قاسمی
مەهزادە نچار
رەهیق عیماد
دیما وەلید
شایەنی باسە ماوەی ڕاکردنەکەی 21 كیلۆمەتر بوو، لە شەقامی موسڵ نزیک پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەستی پێکردو و سێ جار سوڕانەوە بە دەوری پارکی سامی عەبدولرەحمان و خاڵی کۆتایی ڕاکردنەکەیش لەسەر شەقامی 60 مەتری بەرانبەر بە پەرلەمانی کوردستان بوو