پارێزگاری هەولێر بە نوێنەراتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی كەرەم میخائیل کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.1.18، بە بەشداری ئومێد خۆشناو، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەس و کاری، لە کەنیسەی مارشمۆنی لە عەنكاوە، مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی کەرەم میخائیل بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامی هێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی ئێران بۆ سەر هەولێر شەهید بوو.

کەرەم میخائیل، لە بەریتانیا لەدایکبووە، لە ئیمارات دەژیا و لە هەولێر ئەو کاتەی لە ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی هاوڕێی میوان بوو، بە مووشەکی ئێرانی شەهید بوو، بنەماڵەی کەرەم میخائیل خەڵکی دەشتی نەینەوان و نیشتەجێی بەریتانیان، بڕیارە تەرمەکەی ببرێتەوە بەریتانیا و لەوێ بەخاکبسپێردرێ.