لە هەولێر.. ڕێورەسمی سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یاریزانی‮ ‬دێرین و میدیاكاری‮ ‬وەرزشی ‬"یاوەر نامیق" بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. ڕێورەسمی سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یاریزانی‮ ‬دێرین و میدیاكاری‮ ‬وەرزشی ‬

لە هەولێر..
ڕێورەسمی سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یاریزانی‮ ‬دێرین و میدیاكاری‮ ‬وەرزشی ‬"یاوەر نامیق" بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.1.22، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئاری نانەکەلی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان و ئەمینداری گشتیی لیژنەی ئۆڵەمپی کوردستان و ژمارەیەتی تر لە ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری وەرزشی و هاوڕێیان و کەس و کار و خانەوادەکەی، ڕێورەسمی سێیەمین ساڵیادی ‬کۆچی دوایی یاریزانی‮ ‬دێرین و ناوبژیوانی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬عێراق و میدیاكاری ‬وەرزشی ‬"یاوەر نامیق سالم" بەڕێوەچوو، کە لەلایەن ڕێکخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی وەرزشی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و لاوان لەژێرناونیشانی "یاوەرانی یاوەر" ڕێکخرابوو.

"یاوەر نامیق" وەرزشوان و میدیاکارێکی دیاری وەرزشی هەرێمی کوردستان بوو و چەندین ساڵ لە بواری‮ ‬وەرزش و ناوبژیوانی‮ ‬و میدیای‮ ‬وەرزشی‮ ‬كاریکردووە و رۆڵی‮ ‬گرنگی‮ هەبووە ‬لەبڵاوكراوە وەرزشییەکان ‬لەكوردستان بە هەردوو زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبی و یەکێک بوو لەوانەی دەستێکی باڵای هەبووە لە دامەزراندنی كۆمەڵەی‮ ‬رۆژنامەنووسانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬كوردستان‮.