هەولێر … پیشەنگایەکی خۆشنووسی بۆ ئیدانەکردنی هێرشی نارەوای سەر هاوڵاتیانی سڤیل

هەولێر … پیشەنگایەکی خۆشنووسی بۆ ئیدانەکردنی هێرشی نارەوای سەر هاوڵاتیانی سڤیل

هەولێر …
پیشەنگایەکی خۆشنووسی بۆ ئیدانەکردنی هێرشی نارەوای سەر هاوڵاتیانی سڤیل

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29_1_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەژێر ناونیشانی (وەڵامی چەک بە قەڵەم ) پێشانگایەکی خۆشنووسی لە پارکی شار كرده‌وه‌.
لەم پیشەنگایەدا هەریەک لە ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سابر ئەحمەدو نزار مامە ئەندامانی بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان و جەماوەری هونەردۆست ئامادەیی بوون.
خۆشنووس سابیر محەمەد چەند دروشم و شیعرێکی دەستنووسی لەسەر شکۆی شاری هەولێر نەخشاندبوو بە خەتێکی شاش سەرنجی ئامادەبووانی راکێشا.
ئه‌م پێشانگا هونه‌ری خۆشنوسییه‌ له‌لایه‌ن به‌شی رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی ( پ د ك ) و كۆمه‌ڵه‌ی خۆشنووسانی كوردستان ئاماده‌ كراوه‌‌.
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە شەوی دووشەممە، 15ی1ی2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتی پێشڕەو دزەییان، کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی شەهیدو برینداربوون …