هه‌ولێر ... بیره‌وه‌ری (37) مین ساڵیادی "شه‌هید ئیدریس بارزانی" به ‌به‌رزی راگیرا ...

هه‌ولێر ... بیره‌وه‌ری (37) مین ساڵیادی

هه‌ولێر ...
بیره‌وه‌ری (37) مین ساڵیادی "شه‌هید ئیدریس بارزانی" به ‌به‌رزی راگیرا ...

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 31_1_2024 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو بڵند ئیسماعیل به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاری نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌رپرسان و كادیران و جه‌ماوه‌ری پارتی، له‌ (37) ساڵیادی ئۆغری شه‌هید ئیدریس بارزانی" زنجیره‌ چاڵاكیه‌ك بۆ زیندوو راگرتنی ئه‌و یاده‌ سازدرا.
ئه‌م چاڵاكیانه‌ له‌لایه‌ن به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی لقی دووی ( پ د ك ) رێكخرابوو، له‌ چاڵاكی یه‌كه‌مدا پیشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت به‌ (شه‌هید ئیدریس بارزانی) له‌لایه‌ن وێنه‌گر مه‌حمود هه‌ولێری نمایشكرا، كه‌ گوزارشتی له‌ ویستگه‌ی خه‌بات و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی (شه‌هید ئیدریس بارزانی) ده‌كرد.
له‌ چاڵاكی دووه‌مدا كۆرێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك شاعیر ئاماده‌ كرابوو" كه‌ ده‌قه‌ شیعریه‌كانیان تایبه‌ت بوون به‌ كۆستی له‌ ده‌ستدانی (شه‌هید ئیدریس بارزانی) و ئه‌و رۆحه‌ ئاشتیخوازو ئه‌و سیاسه‌ت و دبلۆماتخوازیه‌ی له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و زاته‌ كۆببوونه‌وه‌و شه‌هید‌‌ پێیان ناسرابوو.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ شه‌هید ئیدریس لە كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی 31ی مانگی 1ی 1987 لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان ماڵئاوایی دەكات و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت باوكی دەنێژرێت. دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری گواستنەوەی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانیدا و لە رۆژانی 6 تاوەكو 8-10-1993 لە رێوڕەسمێكی تایبەت تەرمی نه‌مران لە نێو پێشوازی خەڵكی كوردستان، گەیێندرانە گوندی بارزان و لەوێ به‌خاك سپێردران.