هەولێر.. کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کەسایەتی، ڕیشسپی، مامۆستایانی ئاینی، گەنج و لاوانی، عەشیرەتی مەنتک ئەنجامدرا

هەولێر.. کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کەسایەتی، ڕیشسپی، مامۆستایانی ئاینی، گەنج و لاوانی، عەشیرەتی مەنتک ئەنجامدرا

هەولێر..
کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کەسایەتی، ڕیشسپی، مامۆستایانی ئاینی، گەنج و لاوانی، عەشیرەتی مەنتک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ــی ئاداری ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و د.ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بەڕێوەبەری گشتی بازگەکان و بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کەسایەتی، ڕیشسپی، مامۆستایانی ئاینی، گەنج و لاوانی، عەشیرەتی مەنتک بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی کۆبونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، باسی لە ڕۆڵی و خەباتی عەشیرەتی مەنتک، بە درێژایی شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلەکەمان کرد.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئاماژەی بە دواین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە کردو ڕایگەیاند تاوەکو “سەرۆک بارزانی” ڕابەر و سەرکردە و سەرۆکمان بێت، بە دڵنیاییەوە هێز و ئیرادەی پۆڵاین و خۆڕاگری و توانامان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بۆ خزمەتکردنی کوردستان، زیاتر دەبێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، بە ووردی گوێبیستی داواکاری و ڕا و سەرنجی ئامادەبووان بوون و دواتر هەریەکە لە بەڕێزان“ساسان عەونی” وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و د. سامان بەرزنجی”وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر” لە وتەیەک ڕایانگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار”مەسرور بارزانی” لە سەرەتایی کابینەی نۆییەم تاوەکو ئێستا، ئەولەویەتی کار و بەرنامە و پڕۆژەکانی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بووە، بە دڵنیاییەوە کوردستان، زیاتر ئاوەدان تر و خۆشگوزەران تر و گەشاوەتر دەبێت، چونکە ئاسۆی داهاتوومان زۆر گەش و رووناکە.

هاوکات ڕایگەیاند بۆ داواکارییەکانتان لەسەر هێڵ دەبین و هەمیشە پاڵپشت و هاوکار و پشتیوانتان دەبین، ئەوەی لە توانایی ئێمە دابێت بۆ خزمەتکردنی ئێوەی بەڕێز و سنورەکەتان درێغی ناکەین.