پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی2ی پارتی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە کارگێڕانى لق کرد.

لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە جێگرى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەرێوەبەرى ناوخۆى پارێزگا ئامادەى بوون، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کرایەوە لە پێناوخزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان، هەروەها تیشک خرایەسەر پلان و بەرنامەی کاری پارێزگای هەولێر سەبارەت بە گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان.

لە کۆتایشدا، هەردوولا تەئکیدیان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان لقی2 و پارێزگای هەولێر کردەوە.