لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، 6 لە نوێترین کتێبى 2 نووسەرى دیارى شارى هەولێر ناسێنرا
لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، 6 لە نوێترین کتێبى 2 نووسەرى دیارى شارى هەولێر ناسێنرا
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـى ئۆکتۆبەرى 2024، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، چالاکى وێژەیی هەولێر و ناوەندى کەلتوور، لە هۆڵى بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد، لە ڕێورەسمێکدا جگە 6 لە نوێترین کتێبى چاپکراوى هەردوو شاعیر و نووسەر و چیرۆکنووس ( زانا خەلیل و باهۆز مستەفا) ناسێنرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەکى بەرچاوو لە نووسەران و ڕۆشنبیران و ئامادەیی بوون، دواى خوێندنەوەى چەند دەقێکى شیعرى لەلایەن بێکەس حەمەقادر، باهۆزمستەفا، زانا خەلیل، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە نووسەران، هیواى سەرکەوتن و بەردوامى بۆ خواستن و دەست خۆشیشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانى ڕێورەسمەکە کرد.