هەولێر ... لە زانکۆی تیشک، گۆشەیەکى تایبەتى کۆریا کرایەوە

هەولێر ... لە زانکۆی تیشک، گۆشەیەکى تایبەتى کۆریا کرایەوە

هەولێر ...
لە زانکۆی تیشک، گۆشەیەکى تایبەتى کۆریا کرایەوە

ئەمرۆ دووشەممە 2024.12.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پێناو بەهێزکردن و دەوڵەمەندکردنی کولتوور و فراوانکردنی بازنەی چالاکییە زانستى و پەروەردەییەکان، لە کتێبخانەى زانکۆی تیشک، گۆشەیەى تایبەتى کۆریا (Korea Corner) کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشور لە هەولێر و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستا و قوتابیان ئامادەى بوون، دواى کردنەوەى لەلایەن ئامادەبووانەوە، پارێزگارى هەولێر، ویڕاى دەستخۆشى لە کردنەوەى ئەو گۆشەیە، هیواى خواست بۆ قوتابیان سود بەخش بێت و ڕۆڵى زانکۆى تیشکیش وەک دامەزراوەیەکى زانستى لە گرنگیدان بە کتێب و سەرچاوە زانستییەکان بەرز نرخاند.

ئامانج لەکردنەوەى ئەو گۆشەیە، گەیاندنی زانیاری و بەخشینی سەرچاوەی زانستی و کۆرسی خوێندنە، کە وەک ناوەندێکی زانیاری دەیان کتێبى لە بوارە جیاکانى زانست و مەعرفى لە خۆ گرتووە و دەبێتە سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ قوتابیانى زانکۆکە.