لە هەولێر... بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانیەوە پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەران کرایەوە

لە هەولێر... بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانیەوە پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەران کرایەوە

لە هەولێر...
بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانیەوە پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەران کرایەوە

ئەمڕۆ شەممە 2026.6.6، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانەوە لە ڕێورەسمێکدا لەسەر ڕووبەری ( 3132 مەتر2 ) پارکێکی مۆدێرن لە گەڕەکی نووسەرانی شاری هەولێر کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە هەریەک لە کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی، ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر، عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەری شارەوانی دوو و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەکە و دەستخۆشی لەم هەنگاوە، پڕۆژەکەی بە بەرز نرخاند و تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر، و پاککردنەوەی هەوای شارەکە لە ڕێگەی ئەو ڕێوشوێنە فەرمییانەی کە لەماوەی ڕابردوودا گیراوەتەبەر.

هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەی ڕووناکی دا وەک پڕۆژەیەکی نیشتیمانی گرنگ و کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان، کە کاریگەرییەکی ئێجگار زۆر گەورە و بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی پیسبوون و پاککردنەوەی ژینگەی شارەکە.