فێستیڤاڵی ساڵی نوێی 2025 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە

فێستیڤاڵی ساڵی نوێی 2025 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە

فێستیڤاڵی ساڵی نوێی 2025 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە

شەوی 25/12/2024 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەژێر قەڵای هەولێر کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە سەرۆکی شارەوانیی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و بەرێوەبەری ژینگەی هەولێرو بەرێوەبەی کاروباری ناوخۆی پارێزگاو ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ئامادەی بوون. فێستیڤاڵەكە لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێرەوە کرایەوە و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین گۆرانی کوردی پێشکەش کران و زیاتر لە 40 کۆشک و ستاندی كاسباكاران و كۆمپانیا ناوخۆییەكان دانراون و هەر یەکەیان خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگ و کەلوپەلی دێرینی کوردەواری و بەرهەمەكانیان نیمایش دەکەن. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر بەشەکانی فێستیڤاڵەكەیان بەسەركردەوە و دواتر سەردانی بازاڕ و چایخانەی مەچكۆیان كرد.

فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئامادەکاری بۆ کراوە و ڕێکخراوە بۆ ئەو چەند ڕۆژەی پشووەکانی ساڵی نوێ بەمەبەستی پێشوازی لە گەشتیارانی عێراق و دانیشتووانی شاری هەولێر و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان.