هەولێر ... کتێبى " کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا " ناسێنرا

هەولێر ... کتێبى

هەولێر ...
کتێبى " کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا " ناسێنرا

ئەمرۆ دووشەممە 2025.6.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا لە هۆڵى بەرێوەبەرایەتى گشتیى وەرزش، کتێبی " کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا "ى نووسەر "سەمیر عەبدوڵڵا" ناسێنرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و کەسایەتی و ڕۆژنامەنووسانى وەرزشى بەشداربوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە نووسەر، هیواى سەرکەوتن و بەردوامى بۆ خواست و دەست خۆشى لە سەرپەرشتیاران و ڕیکخەرانى ڕێورەسمەکە کرد.

جێگەى باسە، کتێبەکە، تایبەتە بە بیرەوەرییەکانی نووسەر وەک وەرزشوانێکى دێرینى شارى هەولێر کە ڕۆڵى هەبووە لە پێشخستنى وەرزش لە شارەکەدا و یاریزانی تۆپی پێ و دامەزرێنەرانی یەکێتی شەترەنجی هەولێر و ماوەیەکیش سەرۆکی یانەی شەترەنجی هەولێر و کوردستان بووە.