بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای هەولێر دەست بەکار بوو

بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای هەولێر دەست بەکار بوو

سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 2022.5.22، بەئامادەبوونی کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا و عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و ئەندازیارانی وەزارەت، لەڕێورەسمێکدا، بەختیار ئەرگۆشی، لەشوێنی حسێن حەمەد، وەک بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر دەست بەکار بوو و بەڕێوەبەری پێشووش وەک ڕاوێژکار لە وەزارەتی کارەبا درێژە بەکارەکانی دەدات.
لەڕێورەسمەکەدا، جێگری پارێزگاری هەولێر لەگوتارێکدا دەستخۆشی لە ئەندازیار حسێن حەمەد بەڕێوەبەری پێشووی دابەشکردنی کارەبا کرد کەلەماوەی کارەکانیاندا وەک بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا کار و خزمەتی زۆریان پێشکەش بەشاری هەولێر کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێش خواست.