هەولێر .... چالاکییەکانی "هەفتەی خواردنی تورکی" بەڕێوەچوو
هەولێر ....
چالاکییەکانی "هەفتەی خواردنی تورکی" بەڕێوەچوو
شەوی چوارشەممە 2026.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە چالاکیی "هەفتەی خواردنی تورکی" کرد، کە لەژێر دروشمی "مێزی کەلەپوور" لەلایەن کۆنسولخانەی گشتی کۆماری تورکیا لە هەولێر ڕێکخرابوو.
لەم چالاکییەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی دیکەی حکومی و دیپلۆماتکاران و کەسایەتییە دیارەکان ئامادەی بوون و چالاکیەکە لە ژێر سەرپەرشتی کونسڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ڕێکخرابوو، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە کونسولخانەی تورکیا و ڕێکخەرانی پڕۆژەکە کرد بۆ خستنەڕووی کولتوور و ڕەسەنایەتی چێشتی تورکی.
هەروەها جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە کە دەبێتە پردێکی بەهێز بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری گەلان.