هەولێر ... چەند کورتەفیلمێکی سینەمایی تایبەت بە ژینگە پارێزی نمایشكرا
هەولێر ...
چەند کورتەفیلمێکی سینەمایی تایبەت بە ژینگە پارێزی نمایشكرا
ئێوارەی چوارشەممە 2026.5.20، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بەردەوامی چالاکییەکانی وەرزی بەهارەی پڕۆژەی ( سینەما و جەماوەر )، چەند کورتەفیلمێکی سینەمایی لە بواری ژینگەپارێزیدا نمایش کران.
ئەم چالاکییە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر و بە پاڵپشتی پارێزگای هەولێر ڕێکخرابوو، هەفتەی ئەمجارەیان تایبەت کرابوو بە پشتگیریکردنی "فێستیڤاڵی کوردستان بۆ ژینگەپارێزی" لەژێر ناونیشانی (هەفتەیەک بۆ ژینگەدۆستی).
لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی نمایشەکەدا، کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و هونەردۆستانی پایتەخت ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم دەرهێنەران، سینەماکاران، ژینگەپارێزان و ڕێکخەرانی ئەم مەڕاسمە کرد بۆ سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە و هاوكات، پاڵپشتی و بەردەوامی پارێزگای بۆ ئەم جۆرە پڕۆژە و چالاکییە هونەری و ژینگەییانە دووپات کردەوە، کە خزمەت بە هۆشیاری کۆمەڵگە و پاراستنی ژینگەی کوردستان دەکەن.