هەولێر …. کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی ئەنجامدا
هەولێر ….
کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی ئەنجامدا
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 10.9.2025 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە كوردستان و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و سەرۆکی زانکۆی پۆلوتەکنیک و بەرێوبەری گشتی ئەوقافی هەولێر و پەرلەمانتارو مامۆستایانی ئاینی و راگرو مامۆستایانی کۆلێژو قوتابیان، کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەهاوبەشی لەگەل ڕێکخرای مەلا ئەمین بۆ چاپ و لێکۆلینەوە ، بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەر (محمد) دروودی خوای لەسەربێت، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی خۆی، لەژێر ناونیشانی (سۆز ومیهرەبانی لەڕوانگەی سوننەتی پێغەمبەر) دا، لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان ئەنجامدا …
شایەنی وتنە كۆنفراسێكی ئەكادیمی زانستیە و توێژینەوەكانیش کە 22 توێژینەوەیە بۆ بواری زانستە شەرعی و ئیسلامیەکان و ژیاننامەو سونتەکانی پێغەمبەر تەرخانكراوەو ساڵانە ئەم كۆنفراسە ساز دەكرێت.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە ڕاگر و مامۆستیان و سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى کۆنفرانس کرد و، ئومێدى خواست ڕاسپاردە و پێشنیار و بڕیارەکەنى کۆنفرانس ببێتە هۆى بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنى زیاترى قوتابیان.