لە گوندی عەوێنە .... بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە
لە گوندی عەوێنە ....
بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.5، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23 قەرەچووغی پارتی، لە مەراسیمێکدا بنکەی تەندروستی گوندی ( عەوێنە ) لە سنووری ناحیەی گوێڕ بە ڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی گوێڕ و شەمامک و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پیاوماقووڵانی ناوچەکە ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە خێرخوازی پڕۆژەکە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بنکەیە خزمەتێکی گەورە بە دانیشتووانی گوندی عەوێنە و دەوروبەری دەکات و بارگرانی سەر شانیان کەمدەکاتەوە.
جێگەی باسە، ئەم بنکەیە کە لەسەر ئەرکی خێرخوازی دروستکراوە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کەرتی تەندروستی لە ناوچەکەدا، بنکەکە لە جۆری ( C )یە و لەسەر ڕووبەری 270 مەتر دووجا بونیاد نراوە. پڕۆسەی دروستکردنی بنکەکە ماوەی 8 مانگی خایاندووە و تێچووەکەی لە نێوان 150 بۆ 160 ملیۆن دینارە و ئێستاش بە تەواوی ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بە هاووڵاتییانی سنوورەکە.