عەنکاوا... مەراسیمی بەخاکسپاردنی قەشە "سەلیم برادۆستی".
عەنکاوا...
مەراسیمی بەخاکسپاردنی قەشە "سەلیم برادۆستی".
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.5، بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی، مەراسیمی بەخاکسپاردنی قەشە (سەلیم برادۆستی) لە قەزای عەنکاوا بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە پیاوانی ئایینی مەسیحی و کەسایەتییەکانی دەڤەرەکە ئامادەی بوون، دوایین ماڵئاوایی لە قەشە " سەلیم برادۆستی " کرا.
پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو و خوشک و برایانی مەسیحی کرد و هیوای خواست ئەمە دوایین کۆستی هەمووان بێت. هەروەها ئاماژەیان بە ڕۆڵ و پێگەی "قەشە سەلیم " کرد، لە برەودان بە گیانی پێکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکەدا.