پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا

بەناوی خودای بەخشندە و میهربان

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتیی و بەڕێوەبەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی کەناڵی ئاڤا میدیا

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کەناڵەکەتان، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانتان دەكەین.

ئاڤا، وەک گرووپێکی میدیایی بەرپرسیار و مینبەرێک کە هەمیشە بەشێوەیەکی پیشەگەرانە و بە کوالێتییەکی بەرز لە ماوەی ئەو ساڵەی تەمەنی کاری کردووە، ئومێد دەکەین بە هەمان ڕێچکە و بە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام بن لە خزمەتکردن و پاراستنی پرسە نیشتمانییەکان و پیرۆزییەکانی کوردستان و بەها باڵاکانی و لە چوارچێوەی کارەکانتان ڕۆڵی گرنگی خۆتان بگێڕن لە خزمەتکردن و بەرە و پێشبردنی زیاتری میدیای کوردی.

ئەم یادەتان لێ پیرۆزبێت و هەمیشە سەرکەوتووبن

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.9.15