هەولێر … ساڵیادی دامەزراندن و ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی کاسۆلیکی بەڕێوەچوو

هەولێر … ساڵیادی دامەزراندن و ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی کاسۆلیکی بەڕێوەچوو

هەولێر …
ساڵیادی دامەزراندن و ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی کاسۆلیکی بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 2025.9.30، بە ئامادەبوونی وشیار زێباری، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و نوێنەری حزب و لایەنەسیاسیەکان و بەرپرسانی دیکەی حکومی و کونسڵ و نێردەی وڵاتان و پیاوانی ئاینی مەسیحی و سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و کەس و کاری قوتابیان، ڕێورەسمی ئاهەنگی 10 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی کاسۆلیکی و دەرچووانی قوتابیانی زانكۆكە بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەی 10 ساڵەی دامەزارندنی زانكۆكە، هیواى سه‌ركه‌وتن و سەرفرازیی بۆ قوتابیانی دەرچووی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر خواست.