پارێزگاری هەولێر، پێشانگەی هونەری (نا-پێشانگە)ی کردەوە
پارێزگاری هەولێر، پێشانگەی هونەری (نا-پێشانگە)ی کردەوە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.4.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، پێشانگەی هونەری (نا-پێشانگە)ی لە هۆڵی گەلەری میدیا لە شاری هەولێر کردەوە.
ئەم پێشانگەیە، بەرهەمی 14 هونەرمەندی شێوەکاری جیاوازی لەخۆ گرتبوو، پارێزگاری هەولێر دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی، دەستخۆشی لە هونەرمەندانی بەشداربوو کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ چالاکییە هونەری و کولتوورییەکان دووپاتکردەوە، کە دەبنە هۆی گەشەکردنی زیاتری بزاوتی هونەری لە هەولێری پایتەخت.