هەولێر … کردنەوەی مزگەوت
هەولێر …
کردنەوەی مزگەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026.2.21، هەریەك لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و عەبدوڵڵا مەلاویسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایانی ئاینی و ڕیش سپی و دانیشتوانی گەرەک، لە رێورەسمێکدا مزگەوتی ( حاجی فازل ) یان لە گەرەکی هەولێری نوێ كردەوە، کە لەسەر ئەرکی خێرخواز حاجی عەباس دروستکراوە .