هەولێر : بەرێوەچوونی كەڕنەڤاڵی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی منداڵان
هەولێر : بەرێوەچوونی كەڕنەڤاڵی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی منداڵان
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 1-6-2023 بە ئامادەبوونی "ئالان حەمە سەعید ساڵح " وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند و بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ، چالاکی قوتابخانەکان، كەرنەڤاڵی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی منداڵان ساز کرا …
لەمیانی چاڵاکییەکاندا منداڵانی بەشدار بوو بە جل و بەرگی کوردی و ئاڵ و والایان، چەندین ئۆپەرێت و نمایش و گۆرانیان پێشکەشکرد، کە گوزاشتیان لە خۆشحاڵی منداڵانی کورد دەکرد لە رۆژی جیهانی منداڵان ..
شایەنی ئاماژە بۆکردنە لە مەراسیمی ئەو کەرنەڤاڵەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و پەروەردەکاران و کەس و کاری منداڵە بەشداربووەکان ئامادەبوون …