بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی و لەدایک بوونی غادی، ئێوارە ئاهەنگێکی موزیک و گۆرانی هیندی سازکرا
بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی و لەدایک بوونی غادی، ئێوارە ئاهەنگێکی موزیک و گۆرانی هیندی سازکرا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و ئاریان سلاحدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و مەدان گۆپاڵ، كونسولی گشتیی هیندستان له هەولێر و ژمارەیەکی تر لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان لە هەولێر و هونەرمەندان و هونەر دۆستان، کونسڵخانەی هیندستان، بە بۆنەى 154 ساڵەى له دایكبوونى مههاتما غاندى و 77 ساڵەى سەربەخۆیی هیندستان، لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر، ئاهەنگێکی کەلتووری موزیک و گۆرانی هیندی سازکرد.