فێستیڤاڵی ساڵانەی کریسمس لە عەنکاوە بەرێوە چوو..
فێستیڤاڵی ساڵانەی کریسمس لە عەنکاوە بەرێوە چوو..
شەوی شەممە رێکەوتی 20.12.2025 بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك ) و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و دڵشاد شەهاب راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، و د.جوتیارعادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری و پیاوانی ئاینی مەسیحییەکان و قائیمقامی عەنکاوە بە وەکالەت و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەسیحی، فیستیڤاڵی سەری ساڵی نوێ کریسمس لە عەنکاوە کرایەوە …
لە رێورەسمەکە ژمارەیەک سرووتی ئاینی و کەلتووری مەسیحیەکان پێشکەشکرا .
ئامادەبووان وێرای خۆشحاڵی دەربرین و دەستخۆشی کردن لە رێکخەرانی ئەم فیستیڤاڵە، دووپاتیان کردەوە، کەوا فێستیڤاڵی کریسمس ساڵانە لە هەولێر و عەنکاوە بەڕێوە دەچێت، و دەرفەتێکە بۆ مەسیحیەکان کە پێکەوە ساڵی نوێ لەیەکتری پیرۆز بکەن، هاوکات نیشانی بدەن کە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی لە دێر زەمانەوە خاکی پێکەوە ژیانی ئاین و نەتەوە جیاوازەکان بووە…
شایەنی باسە ساڵانە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، چەندین بۆنە لە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی ڕێكدەخرێن و، چەندین شوێن بۆ یادی سەری ساڵ ئامادە دەكرێن، تا خەڵك بە كۆبوونەوە و وێنەگرتنی یادگاری ئەو شەوە بە خۆشی و شادی بەڕێ بكەن.