یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و کارەبا

یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و کارەبا

یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و کارەبا

ئێوارەی چوارشەممە 2026.5.6، لە نێو کەشێکی وەرزشیدا و لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی 2، مەردان خدر، بەرپرسی لقی 9، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە وەرزشوانان، وەرزشدۆستان و هاندەرانی هەردوو یانە، یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و کارەبا لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو.

دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو تیمدا، یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوولا بە ئەنجامی (2 - 2) گۆڵ کۆتایی هات.