هەولێر: کردنەوەی بەشی بنکەی رێگای خێرای هاتوچۆ…
هەولێر: کردنەوەی بەشی بنکەی رێگای خێرای هاتوچۆ…
لەسەر بنەمای ئەو راستیەی کە دەوترێ رووی شارەستانی و مەدەنییەتی هەر کۆمەڵگەیەك لە شەقام هاتوچۆو پابەندبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆکردن رەنگدەداتەوە…
ئهمڕۆ (چوار شهممه 30ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو
لە بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەناو بەرێوبەرایەتی مۆڵەتی شوفێری شەقامی ١٢٠ مەتری لە رێورەسمێکدا بەشی بنکەی رێگای خێرای کردەوە…
ئەم بەشە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری چڕی شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری دەکات، و هەر سەرپێچییەك بەدی بکرێ لە لایەن شۆفێران راستەوخۆ لە لایەن مەفرەزەی هاتووچۆ کردنەوە کە 24کاتژمێر لەو شەقامە خێرایەدا دەسوڕێنەوە سزای یاسایی دەدرێن و ئیجرائاتیان لەبەرامبەر وەردەگیرێ…
ئەمەش لە پێناو سەلامەتی سەرو ماڵی هاوڵاتیان.
هەر لەو رێورەسمەدا پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا دووپاتیکردەوە کە گرتنە بەری هەر رێوشوێنێکی توند لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان دایە و ئەو کارەش دیسانەوە دەچێتە چوارچێوەی ئەو چاکسازیانەی حکومەت کردویەتیە ئەجیندای کاری خۆی…
هیواشی خواست ئەم هەنگاوە زیاتر رێگر بێت لەو کارەساتانەی رۆژانە بە داخەوە لە رێگای خێرادا تێبینی دەکرێ…