هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە


ئاگاداری سەبارەت بە
کامێرای خێرایی خاڵ بۆ خاڵ Point To Point

بۆ شوفێرانی ئازیز
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ کەمکردنەوەی قوربانییەکانی هاتوچۆ و کۆنترۆڵکردنی تیژڕۆیی، وەکو قۆناغی یەکەم، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point کە تێکڕای خێرایی لە نێوان دوو کامێرا تۆمار دەکات، لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر لە نێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید ئەو کامێراییە لە هەفتەی داهاتوو دەکەوێتە کار.
بۆیە ئاگاداری شوفێرانی ئازیز دەکەینەوە کە بۆ ئەوەی خۆتان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێ لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن و لە هەموو ١٢٠ مەتری خێرایی رێگا پێدراوە بەم جۆرەیە:
یەکەم: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە ١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
هەروەها شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە کە تەنیا ڕێگا پێدراون لە هێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن. بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

هیوادارین خۆتان لە سزا بپارێزن و بە گوێرەی ڕێنماییەکان بۆ سەلامەتی خۆتان و هاووڵاتیانی دیکە شوفێری بکەن..

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
١٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣