لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوو، زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزرایى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە
سهرلهبەیانى ئەمڕۆ سێشهممە 2022.10.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى تایبەتى کرد لەگەڵ سەرجەم قائیمقام و بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەرێوەبەرانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لێیان بۆ جێبەجێکردنى ئەرک و کارەکانیان، لەبارەى ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پەرەپیدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023، ڕایگەیاند: "وەکو ئیدارەى خۆجێیى هەولێر بە شانازییەوە لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆربەى ئەو شوێنانەی کە پێویستى کردووە لە گەڕەکە هەژارنشینەکان، کۆمەڵگا، ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار پلانمان دارشتووە و دەستمان بە ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کردووە، لەماوەى دوو ساڵى ڕابردووشدا زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزرایى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە، بۆ ساڵانى داهاتووش بەهەمان شێوە پلان و بەرنامەى ئامادەکراومان لە بەردەستدایە لەو هەموو ئەو شوێن و جێگایەنەوە دهست بە پڕۆژه و كاره خزمهتگوزارییهكانمان دەکەین كه كهمترین دهستى ئاوەدانى و خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت".
لهتهوهرێكى ترى كۆبوونهوهكهدا، گفتوگۆ لەبارەى مەترسیەکانى ڕوودانى لافاو و زیانەکانى و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى کرا و لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا دەبێت بەردەوامى بدرێت بە پڕۆسەى پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس و کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان، کە دەبنە هۆکارى کۆبوونەوەى ئاو و مەترسى دروستبوونى لافاو.
پاشان بەشێوەیەکی گشتیی چهند پرسێكی دیکەى گرنگ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر گفتوگۆی لهبارهوه كرا، لهوانە ڕێگرى کردن لە ئەنجامدانى زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتیی، پڕۆژە تەواونەکراوەکان، چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى خزمەتگوزارییەکانى (کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ و ئاودێری، خزمەتگوزاریی گواستنەوە و گەیاندن، بایەخدان و پەرەپێدانى زیاتر بە کەرتی تەندروستیى و پەروەردە، هەروەها جەخت لە سەر ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگاى هەولێر کرایەوە.
لەکۆتایشدا پارێزگارى هەولێر، دووپاتى لە کارکردنى یەک تیمى سەرجەم قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیی و فەرمانگە حکومییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە و ڕایگەیاند: "ئامانجى سەرەکى ئێمە خزمەتکردنى هاوڵاتییانە، هەموو ئەو کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى کە لە جێبەجێکردان، یان ئەو پڕۆژانەى لە نێو بەرنامە و پلانى کارەکانماندایە، مەبەست خزمەتکردنى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمانە، لەوپێناوەشدا وەکو پارێزگاى هەولێر بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین، ئێوەش نابێت بەهیچ شێوەیەک درێغى بکەن لەکارەکانتان و کەم و کوڕى هەبێت لەئەرکەکانتان".بوونەوەیەکى تایبەتى کرد لەگەڵ سەرجەم قائیمقام و بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەرێوەبەرانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.